ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك به‌ره‌و مناڵیی - شێركۆ بێكه‌س
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك به‌ره‌و مناڵیی
- 1 -
له كاتێكدا كه منداڵ بووم
ده‌ستی چه‌پم حه‌زی ئه‌كرد
وه‌ك ده‌ستی منداڵی پۆشته‌ی
دراوسێمان
سه‌عاتێكی تیا بێ ئه‌ویش .
وڕگم ئه‌گرت
دایكم ناچار گازی ئه‌گرت
له مه‌چه‌كم
به جێگه‌ی ـ دان ـ
سه‌عاتێكی بۆ ئه‌كردم
ئای . . . كه دڵخۆشی ئه‌كردم !
- 2-
له‌كاتێكدا كه منداڵ بووم
واته‌ی كامه‌رانی لای من
له‌وه دابوو : له حه‌ماما
به سه‌ر په‌شته‌ماڵی جاما
فوو به كه‌فی سابوونا بكه‌م
گڵۆپێكی سه‌وز و سووری ،
لێ دروست كه‌م !
- 3 -
له كاتێكدا كه منداڵ بووم
له زستانا
له به‌ر تینی ئاگردانا
دائه‌نیشتم
سه‌رنجم ئه‌دا له پشكۆی ،
گه‌شاوه و ئاڵ
وام حه‌ز ئه‌كرد ،
منی منداڵ
بچمه ناو پشكۆكانه‌وه . . .
دابنیشم . . .
بیكه‌م به ماڵ !
- 4 -
كه منداڵ بووم . . . زۆر ئێواره
ئه‌یان ناردم . . .
ـ له ماڵی پووره مه‌نیجه ـ
ترشیات بكڕم
كام تام له‌و تامه خۆشتر بوو
له دوای ئاوڕ ،
له پێچی ته‌نگی كۆڵانا
كاتێ یه‌ك دوو قۆمی خێرام
ئه‌دا له ترشیاتی ناو جام !
- 5 -
له كاتێكدا كه منداڵ بووم
خۆشه‌ویستی لام ئه‌وه بوو:
شه‌وی جه‌ژن
تا به‌یانی. . . چاو هه‌ڵدێنم
له گه‌ڵ خۆما . . ده‌س له ملان
پێڵاوی تازه بنوێنم !
- 6 -
كه گه‌وره بووم
ده‌ستی چه‌پم
زۆر سه‌عاتی راسته‌قینه‌ی ،
جوانی . . بینی
به‌ڵام هیچیان وه‌ك سه‌عاتی
جێگه دانی دایكم . .
له سه‌ر قۆڵ و ده‌ستم
وه‌ها دڵخۆشیان نه‌كردم .
كه گه‌وره بووم
هیچ چل چرا و گڵۆپێكی ژووره‌كانم
وه‌ك گڵۆپی كه‌فی سابوون
پێكه‌نینیان . . پێ نه‌گرتم .
كه گه‌وره بووم
هیچ گڕێكی زۆپای ئێستام
نه‌كرده ماڵ و تیا بژیم .
كه گه‌وره بووم هیچ خواردنێ
تامی ئه‌و قومه ترشیاته‌ی پێ نه‌به‌خشیم .
كه گه‌وره بووم
هیچ كراس و بۆینباخ و قاتێكی نوێم
نه‌هێنایه ژێر جێگه‌وه
وه‌كوو پێڵاوه‌كه‌ی جه‌ژن
تا به‌یانی چاو هه‌ڵدێنم
له گه‌ڵ خۆما بیان نوێنم
هیچیان . . . هیچیان !
« شێرکۆ بێکه‌س »
فه‌رهه‌نگی - ئه‌ده‌بی