چاره‌ی خه‌می من
چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه، مه‌یخــانه بڵێ چی؟
به‌و ده‌رده‌وه مــــه‌ی نامگرێ، په‌یمانه بڵــــێ چی؟
پێم وا نییه له‌و غـــــه‌دره له فـــــریام بکه‌وێ که‌س
ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگــانه بڵێ چی؟
بسکت بده ده‌س شــــــانه به‌ڵام چین مه‌خه ئه‌برۆ
زولفـــــی تۆ شنه تێکی ده‌دا، شـــــــانه بڵێ چی؟
هه‌ر عاشقه سـووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی
شه‌م ئاگــــــری کــــــردۆته‌وه، په‌روانه بڵــــێ چی؟
تاوانی منــــه ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی ســـه‌ری مـــــن
مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه بڵێ چی؟
شێتی قه‌دی تۆ شــــه‌رتی له‌گـــه‌ڵ چۆل و چیا بوو
زانا بێ به زنجیــــره‌وه، دێــــــــــــوانه بڵـــــێ چی؟
خاڵی تۆ به په‌رژین و، خــــــه‌یاڵ ناسک و ســـــاده
بێچــــــاره له ناو ئه‌و هه‌مــــــــــوو پاوانه بڵێ چی؟
چیـــــــرۆکی جـــــوانیی تۆ له ناو لاپـــــــــه‌ڕ و دێڕا
ناگــــــونجێ، ئیتر نووســـه‌ری ئه‌فسانه بڵێ چی؟
تاسه‌ی تۆ که دامده‌گــرێ، ده‌ڵێن: ئاخری خێر بێ!
(هێدی) له گـــــــه‌ڵ ئه‌و کــــــۆنه‌برینانه بڵێ چی؟
هێدی
فه‌رهه‌نگی - ئه‌ده‌بی