درۆى خۆشه‌ویستى
ئه‌مشـــه‌و لـــه دواین نامــــه‌دا كه نووسیبــووم : وازبێنه لێـــم
نووسیبوم : گیانــــه بمبه‌خشه له‌مــــڕۆ به دواوه نامــــۆى پێم
كه نووسیبووم : زۆر لێــت زیزم با هــــه‌موو شــــــت ببــڕێته‌وه
سه‌یـــره !چه‌نده زوو بڕوات كرد گــــڕى عه‌شقــــــم بكـوژێته‌وه
چاك ئه‌زانم تێكـــڕاى شــــه‌وت به بێــــدارى بـــــردۆته ســــه‌ر
بۆیه بــــووكى نیگاكـــــــــــانت به‌رگى خــــه‌میان كــردۆته به‌ر
حه‌ز ناكــه‌م دڵم لێ پیس كه‌ى له یادى كــــه ئه‌و ڕستـــــــــانه
چوونكه چیــــــــم دابوو به گوێتا گاڵتـــــه‌یه و درۆى نیســــــــانه
ویستـــــم به شێـــوازێكى نوێ بۆتى ده‌رِبڕم ســــــۆزو هه‌ست
ئه‌ى بیـــرت چوو ؟ من په‌یمانى تا مــــــردنتم له گه‌ڵتا به‌ست ؟
ئه‌وه‌ى بــــۆم نمایش كـــــردى جۆرێك بوو له خــــۆشه‌ویستى
تـــــۆش چ ناوێكـــى لێی ئه‌نى دڵگیر نابم ، خۆت سه‌ربه‌ستى
هــه‌رچیش ئه‌فه‌رمووى ئاماده‌م له تۆڵه‌ى ئه‌و خـه‌مه‌ى شه‌وێت
به‌ڵام مـــــن ته‌نیــا مــــــاچێكى چــــــاوه گــــــه‌شه‌كانتم ئه‌وێت
ئارام ئه‌بوبه‌كر
فه‌رهه‌نگی - ئه‌ده‌بی